به‌غدا بڕی هه‌نارده‌ی نه‌وت له مانگی رابردوودا ئاشكرا كرد
رێژه‌ی ھەناردەكراوی نەوت لە ماوەی مانگی رابردوودا دابەزیوه
K24 – هه‌ولێر:
كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، بڕی ھەناردەكراوی نەوت لە ماوەی مانگی رابردوودا دابەزیوە.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، بەراورد بە مانگی پێشووتر، بە رێژەی 0.11% ئاستی هه‌نارده‌ی عێراق داكەوتنی تۆمار كردووە.
هه‌روه‌ها هاتووه: تێكڕای نرخی فرۆشتنی ھەر بەرمیلێك لە مانگی شوباتدا 60 دۆلار و 83 سەنت بووە.
ئەمە لە كاتێكدایە كه عێراق زۆرترین رێژه‌ی نەوتی خاو لە بەندەرەكانی باشووری عێراق و تەنھا بڕێكی كەمی، لە رێگەی جەیھانی توركیاوە ھەناردە دەكات، رێژەی ھەناردەكانی بۆ وڵاتانی ئاسیا لە 67% و بۆ وڵاتانی ئەوڕوپا 20%ـە.