یه‌كێتیی ئه‌وڕوپا ناوی 15 وڵات ده‌خاته لیستی ره‌ش
سپیكردنه‌وه‌ی پاره به ئاسانی له‌و وڵاتانه ئه‌نجام ده‌درێت
K24- هه‌ولێر:
یه‌كێتیی ئه‌وڕوپا ناوی 15 وڵات ده‌خاته لیستی ره‌شه‌وه, كه له‌و وڵاتانه كاری سپیكردنه‌وه‌ی پاره به ئاسانی ئه‌نجام ده‌درێت.
یه‌كێتیی ئه‌وڕوپا ناوی 15 وڵات ئاشكرا ده‌كات, كه له رووی ده‌سه‌ڵات و به‌رێوه‌بردنی دارایی و چالاكییه ئابوورییه‌كان, باشترین وڵاتن بۆ خۆدزینه‌وه له باج و سپیكردنه‌وی پاره.
یه‌كێتیی ئه‌وڕوپا هۆشداریش به‌و وڵاتانه ده‌دات, ئه‌گه‌ر رێوشوێنێ پێویست نه‌گرنه‌به‌ر, رووبه‌ڕووی گه‌مارۆكانی یه‌كێتیی ئه‌وڕوپا ده‌بنه‌وه.
له دیارترین ئه‌و وڵاتانه‌ش كه ناویان له‌و لیسته‌دا هاتووه، هه‌ر‌یه‌ك له ئیمارات, جه‌زائیر, عومان و دۆمینكیا هه‌ن.
H.B