هەسەدە لە راگەیاندنی سەرکەوتنی تەواوەتی نزیک دەبێتەوە
سەدان چەکداری داعش دەستگیرکران
K24 – ههولێر:
هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کۆنتڕۆڵکردنی کامپی باغۆز و دەستگیرکردنی سەدان چەکداری داعشی راگەیاند.
لە زنجیرە تویتێکدا، مستەفا بالی، وتەبێژی هەسەدە بڵاویکردووتەوە: " دوای کۆنتڕۆڵکردنی کامپی باغۆز، سەدان چەکداری داعشی بەریندار و نەخۆش دەستگیرکران".
راشیگەیاند: "ئەمە راگەیاندنی سەرکەوتنی تەواوەتی نییە، بەڵام بەرەوپێشچوونی بەرچاومان کردووە. چەکدارانی داعش لە شوێنێکی زۆر بچووک کۆمەڵ بوون".
پێشتر مستەفا بالی، دەستگیرکردنی 157 چەکداری داعشی راگەیاندبوو کە بە گووتەی خۆی، نەخۆش و بریندارەکانیان رەوانەی نەخۆشخانە کراون.
باغۆز دواین پێگەی چەکدارانی داعشە لە سووریا و کۆنتڕۆڵکردنی لە لایەن هەسەدەوە تا دێت نزیکتر دەبێتەوە.
H.J