گرانترین و هه‌رزانترین شاره‌كانی جیهان
سێ شار له پله‌ی یه‌كه‌مدان
K24 - هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی پێنوێنی خه‌رجییه‌كانی ژیان، كه یه‌كه‌ی شاره‌زایانی ئابووری دیاری‌یان كردووه، گرانترین شاره‌كانی جیهانیان له رووی گوزه‌رانه‌وه تێدا پۆلین كراوه.
به‌گوێره‌ی پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی سكای نیووزی بریتانی، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌رنج خراوه‌ته سه‌ر دوو هۆكاری بنه‌ڕه‌تی، ئه‌وانیش نرخی خزمه‌تگوزارییه‌كان و گه‌یاندنه، پاش ئه‌وه‌ی 150 رۆژ له هه‌ر یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌دا هه‌ڵسه‌گاندنیان كردووه، 133 ده‌وڵه‌تیان پۆلێن كردووه".
یه‌كێك له به‌شدارانی روپێو و راپرسییه‌كه ده‌ڵێت: "تێبینی ئه‌وه‌مان كردووه تێچووی ژیان و گوزه‌ران له شاره گرانه ته‌قلیدییه‌كانی وه‌ك (پاریس، سینگاپوور، زیوریخ، ژنێڤ، كۆپنهاگن و هۆنگ كۆنگ) زۆر له یه‌كه‌وه نزیكن، ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی به جیهانگیریی و شێوه‌ی بازاڕكردن هه‌یه".
سه‌رچاوه‌ی پێگه بریتانییه‌كه ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر له شارێكیاندا نرخی سه‌وزه و میوه هه‌رزانتر بێت، نرخه‌كانی دیكه‌ی گواستنه‌وه و خزمه‌تگوزارییه‌كان گرانترن".
ته‌ئكیدیشی كردووه‌ته‌وه كه "ئه‌وه‌ی سه‌رنجڕاكێشه دابه‌زینی به‌رده‌وامه له ریزبه‌ندی شاره ئابوورییه گه‌شه‌كردووه‌كانی وه‌ك ئیستانبوڵ و مۆسكۆ و سانپترسبێرگ و به‌رده‌وامیی هه‌ڵاوسان به‌هۆی دابه‌زینی نرخی دراوه‌كان".
له ریزبه‌ندییه‌كه‌دا سینگاپوور و پاریس و هۆنگ كۆنگ پێكه‌وه له پله‌ی یه‌كه‌مدان و ریزبه‌ندییه‌كه‌ش به‌م شێوه‌یه.
1- سینگاپوور
1- پاريس
1- هۆنگ كۆنگ
4- زيوريخ
5- ژنيڤ
5- ئۆساكا
7- سۆل (سیئۆل)
7- كۆپنهاگن
7-نيويۆرك
10- ته‌لئه‌ڤیڤ
10- لۆس ئه‌نجلس
هه‌روه‌ها هه‌رزانترین شاره‌كانیش بریتین له:-
1- كاراكاس
2- دیمه‌شق
3- تاشقه‌ند
4- ئه‌لماتی
5- بنگالور
6- كاراچی
6- لاگۆس
8- بۆینس ئایرس
9- چینای
10- نیودلهی