لیۆنێل مێسی تووشی پێكان بوو
راهێنانه‌كانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی له مه‌درید جێهێشت
لیۆنێل مێسی كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا له دوایین راهێنانه‌كانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی به‌هۆی پێكانه‌وه یاریگه‌ی جێهێشت، میدیاكانی ئارجێنتیناش پێكانه‌كه به‌سووك وه‌سف ده‌كه‌ن و دڵنیایی ده‌ده‌نه هانده‌ران به‌شداریی یاریی داهاتووی تانگۆ به‌رامبه‌ر ڤێنزویلا ده‌كات.
لیۆنێل مێسی دوای مۆندیالی 2018ـی رووسیا له هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی دابڕا بوو، 2 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر بۆ یه‌كه‌مجار له مه‌درید په‌یوه‌ندی به كه‌مپ و مه‌شقی راهێنانی ئارجێنتینا كرده‌وه و له راهێنانه‌كانی دوێنێی وڵاته‌كه‌ی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی وه‌رزشی ڤالدیبیباس كه تایبه‌ته به شوێنی مه‌شقه‌كانی ریال مه‌درید مێسی تووشی پێكان بوو و یاریگه‌ی جێهێشت.
پێگه‌ی ئۆڵێی ئارجێنتینا نووسیویه‌تی: پێكانه‌كه‌ی مێسی سووكه و به‌شداریی یارییه دۆستانه‌كه‌ی داهاتووی تانگۆ به‌رامبه‌ر ڤێنزویلا ده‌كات.
هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا هه‌ینی داهاتوو له كاتژمێر 11:00ـی شه‌و له یاریگه‌ی وان‌دا میترۆبۆلیتانۆی تایبه‌ت به ئاتڵێتیكۆ مه‌درید رووبه‌ڕووی ڤێنزویلا ده‌بێته‌وه، پاشان له 26ـی ئه‌م مانگه ده‌بێته میوانی هه‌ڵبژارده‌ی مه‌غریب.
دوای 6 مانگی دیكه لیۆنێل مێسی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا به‌شداریی له كۆپا ئه‌مریكای 2019 ده‌كات.