مانگی داھاتوو سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی 5 وڵات دەكات
لهو كاتهوهی متمانهی وهرگرتووه سهردانی هیچ وڵاتێكی نهكردووه
H.B
رۆژنامەی ئەخباری لوبنانی لە سەرچاوەیەكی نزیك لە سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە بڵاویكردۆتەوە، مانگی نیسانی داھاتوو، عادل عەبدولمەھدی, سەرۆك وەزیرانى عێراق سەردانی 5 وڵاتی ناوچەكە و جیھان دەكات، لهناویاندا تهنیا ئاماژهی به ناوی عهرهبستانی سعوودییه كردووه.
بە گوێرەی ھەواڵی رۆژنامەكە، ئامانج لە سەردانەكە، بەدیھێنانی ھاوسەنگیی پەیوەندییە ھەرێمی و نێودەوڵەتییەكانی عێراقە.
ئهمه له كاتێكدایه، كه لە سەرەتای متمانەدان بە كابینەكەی لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە لە مانگی تشرینی یەكەمی رابردووهوه، تا ئێستا عەبدولمەھدی سەردانی وڵاتانی دەرەوەی نەكردووە.
H.B