به‌رپرسی دارایی داعش له ئه‌نباڕ ده‌ستگیر كرا
له قه‌زای هیتی سه‌ر به پارێزگای ئه‌نبار ده‌ستگیر كراوه
K24 – هه‌ولێر:
هه‌واڵگریی سه‌ربازیی عێراق، رایگه‌یاند، به‌رپرسی دارایی رێكخراوی داعش له قه‌زای هیتی سه‌ر به پارێزگای ئه‌نباڕ ده‌ستگیر كراوه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی هه‌واڵگریی سه‌ربازیی عێراق، راشیگه‌یاند، ده‌ستگیركراوه‌كه، یه‌كێكه له چه‌كدارانی داعش و به‌رپرسی پاره‌داركردن و دارایی داعش بووه له هیت.
روونیشی كرده‌وه، هێزه ئه‌منییه‌كان دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری، له بۆسه‌یه‌كدا توانیویانه ئه‌و چه‌كداره ده‌ستگیر بكه‌ن.
ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه كرد، ده‌ستگیركراوه‌كه به گوێره‌ی مادده‌ی 4ی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر رووبه‌ڕووی دادگا ده‌كرێته‌وه.