ره‌خنه‌ی له تره‌مپ گرت گورزێكی له دراوی وڵاته‌كه‌یدا
به‌رزایی جۆلان نزمایی لیره‌ی توركی زیاتر ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ دوای ئه‌وه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا، ره‌خنه‌ی توندی له لێدوانه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكای گرت، كه داوایكردبوو، به‌رزاییه‌كانی جۆلان وه‌ك خاكی ئیسرائیل بناسرێت، لیره‌ی توركی به‌رامبه‌ر به دۆلاری ئه‌مه‌ریكی تا ئاستێكی زۆر به‌هاكه‌ی له‌ده‌ستدا.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی "بلۆمبێرگ"ـی ئابووری، كاتژمێر 2:22 خوله‌كی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به كاتی گرینج، یه‌ك دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رامبه‌ر به 5.5893 لیره‌ی توركی مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، به‌مه‌ش دراوی ئه‌مه‌ریكی به‌ڕێژه‌ی 2.27% به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی.
له به‌رامبه‌ریشدا به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی رابردوو، لیره‌ی توركی به رێژه‌ی 30%ی به‌هاكه‌ی له‌ده‌ستدا، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان سه‌رۆك كۆماری توركیا له لێدوانێكدا گوتی: "داواكاری تره‌مپ بۆ ئه‌وه‌ی جۆلان وه‌ك پارچه‌یه‌ك له خاكی ئیسرائیل بناسرێت، خاڵی ده‌ستپێكی سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانێكی نوێیه له ناوچه‌كه‌دا".
H.B