قوربانییانی رووداوه‌كه‌ی مووسڵ به شه‌هید هه‌ژمار ده‌كرێن
ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا كۆمه‌ڵێك بڕیاری ده‌ركرد
K24 - هه‌ولێر:
ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا کۆمەڵێك بڕیار لەبارەی رووداوەکەی نقوومبوونی بەلەمەکەی مووسڵ دەدات.
ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا, راگه‌یه‌ندراوێكدا، بڕیاری لێسەندنەوەی مۆڵەتی وەبەرهێنانی لە خاوەنی پڕۆژەکە و دادگایی‌کردنی وەبەرهێنەر و دەستەی کارگێڕی پرۆژەکەى ده‌ركرد.
هەر لە راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووە؛ قوربانیانی رووداوەکە بە شەهید هەژمار دەکرێن و رزگاربووانیش بە گوێرەی قەبارەی زیانەکان قەرەبوو دەکرێنەوە، ھەروەھا دەستپێکردنی لێکۆڵینەوەیەکی ورد لەگەڵ لایەنە ئیداری و چاودێرییەکانی حکومەتی خۆجێی لە مووسڵ.
دوێنێ پێنجشه‌ممه، 21ی ئادار/ مارسی 2019، به‌له‌مێكی په‌ڕاندنه‌وه‌ی گه‌شتیاران له دوورگه‌ی گه‌شتیاری باكووری رۆژئاوای مووسڵ، كه ده‌كه‌وێته سه‌ر رووباری دیجله نقوومبوو و به‌هۆیه‌وه نزیكه‌ی 100 كه‌س گیانییان له‌ده‌ستداو تا ئێستاش ژماره‌یه‌ك گه‌شتیار بێسه‌روشوێنن، كه زۆربه‌یان ژن و منداڵن.
ئ. م