قوربانییانی رووداوه‌كه‌ی مووسڵ به‌ شه‌هید هه‌ژمار ده‌كرێن

ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا كۆمه‌ڵێك بڕیاری ده‌ركرد

K24 - هه‌ولێر:

ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا کۆمەڵێك بڕیار لەبارەی رووداوەکەی نقوومبوونی بەلەمەکەی مووسڵ دەدات.

ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا, راگه‌یه‌ندراوێكدا، بڕیاری لێسەندنەوەی مۆڵەتی وەبەرهێنانی لە خاوەنی پڕۆژەکە و دادگاییکردنی وەبەرهێنەر و دەستەی کارگێڕی پرۆژەکەى ده‌ركرد.

هەر لە راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووە؛  قوربانیانی رووداوەکە بە شەهید هەژمار دەکرێن و رزگاربووانیش بە گوێرەی قەبارەی زیانەکان قەرەبوو دەکرێنەوە، ھەروەھا دەستپێکردنی لێکۆڵینەوەیەکی ورد لەگەڵ لایەنە ئیداری و چاودێرییەکانی حکومەتی خۆجێی لە مووسڵ.

دوێنێ پێنجشه‌ممه‌، 21ی ئادار/ مارسی 2019، به‌له‌مێكی په‌ڕاندنه‌وه‌ی گه‌شتیاران له‌ دوورگه‌ی گه‌شتیاری باكووری رۆژئاوای مووسڵ، كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر رووباری دیجله‌ نقوومبوو و به‌هۆیه‌وه‌ نزیكه‌ی 100 كه‌س گیانییان له‌ده‌ستداو  تا ئێستاش ژماره‌یه‌ك گه‌شتیار بێسه‌روشوێنن، كه‌ زۆربه‌یان ژن و منداڵن.

ئ. م