ناتۆ ئاڵای توركیا له ئاوه‌كانی یۆنان لا ده‌بات
دواى لابردنى جارێكی دیكه وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا بڵاویكردووه‌ته‌وه
K24- هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌یی هێزه دهیارییهكانی ناتۆ "MARCOM" وێنه‌ی چه‌ند مه‌له‌وانێكی ژێرده‌ریایی توركیای له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر لابردووه، كه له دیمه‌نه‌كانیاندا ئاڵای توركیا له ئاوه‌كانی یۆنان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی یۆنان ناڕه‌زایه‌تی خۆی له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و وێنانه راگه‌یاند.
له 19ی ئه‌م مانگه، وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر وێنه‌ی تیمێكی مه‌له‌وانی ژێر ده‌ریایی وڵاته‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه، كه له دیمه‌نه‌كاندا نیشانده‌درێت، كاتێك له میانه‌ی مانۆرێكی سه‌ربازیی هێزه‌كانی ناتۆ، ئه‌و مه‌له‌وانه توركانه له ئاوه‌كانی یۆنان له باكووری دوورگه‌ی كریت، بۆمبی ژێرده‌ریایی پووچه‌ڵ ده‌كه‌نه‌وه.
Yunanistan'ın ev sahipliğinde gerçekleşen ARIADNE-19 Tatbikatı'na iştirak eden Mayın Avlama Gemimiz TCG AKÇAKOCA, Suda/Girit limanına ziyaret gerçekleştirdi. Mayın Harbi Eğitimlerinde SAS Timlerimiz 2 adet eğitim mayını ile 1 adet EYP tespit etti.https://t.co/H56yCzIxIr pic.twitter.com/k8gCALzLiO
— Millî Savunma Bakanlığı (@tcsavunma) March 19, 2019
له یه‌كێك له‌و وێنانه نیشان ده‌درێت، دوو له مه‌له‌وانه ژێرده‌ریاییه‌كانی توركیا ئاڵای وڵاته‌كه‌یان له‌ژێر ئاوه‌كانی یۆنان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
دوای لابردنی ئه‌و وینانه له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌یی ده‌ریاوانی هێزه‌كانی ناتۆ به‌هۆی تووڕه‌یی یۆنان، جارێكی دیكه توركیا ئه‌و وێنانه‌ی هه‌ر له تۆڕی تویته‌ر بڵاوكرده‌وه، ئه‌مه‌ش تووڕه‌یی لایه‌نی یۆنانی به‌دوای خۆیدا هێنا، ئه‌سینا ئه‌و ره‌فتاره‌ی مه‌له‌وانه ژێرده‌ریاییه‌كانی توركیای به هه‌راسانكار وه‌سفكرد، ئه‌مه‌ش وایكرد ناتۆ ناچار بێت ئه‌و وێنانه له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی بسڕێته‌وه.
میدیاكانی یۆنان له‌مباره‌یه‌وه بڵاویانكرده‌وه، ناتۆ په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ دووباره بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و تویته له‌لایه‌ن توركیاوه كردووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ی "حوڕییه‌ت"ـی توركی
H.B