عەبدولمەھدی داوای دوورخستنەوەی پارێزگاری نەینەوا و جێگرەكەی دەكات
"ئەركەكانیان بە جێ نەگەیاندووە و سامانی گشتیان بە فیڕۆ داوە"
K24 - ھەولێر
سەرۆك وەزیرانی عێراق لە پەیامێكیدا بۆ سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، پێشنیاز دەكات پارێزگاری نەینەوا و جێگرەكەی لەكارەكەیان دووربخرێنەوە.
لە پەیامەكەدا كە لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردووەتەوە، عادل عەبدولمەھدی، سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ پەرلەمانی عێراق داوای كردووە، بەهۆی کەمتەرخەمی لە بەجێگەیاندنی ئەركەكانیان و رانەپەڕاندنی بەرپرسیاریەتییەكەیان و بەفیڕۆدانی سامانی گشتی و خراپ بەکارهێنانی ده‌سه‌ڵاته‌كانیان، ھەریەك لە پارێزگاری نەینەوا و جێگرەكەی، لە كار دووربخرێنەوە، بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران.
بە گوێرەی چەند میدیایەكی عێراقی، كە نەوفەل حەمادی پارێزگاری نەینەوا، سەفەركردنی لێ قەدەخەكراوە و بڕیارەی مانەوەی بەزۆرەملێی لە مووسڵیشی بەسەردا سەپێندراوە.
پێشتریش سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بڕیاریدا، شانه‌ی تایبه‌ت به قه‌یرانه‌كه پێكبهێنێت و هه‌ریه‌ك له موزاحیم قاسم خه‌یات، سه‌رۆكی زانكۆی نه‌ینه‌وا، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا و به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگاكه‌ی كردووه‌ته ئه‌ندام، راسته‌وخۆش له هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وامدا ده‌بن له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق.
رۆژی پێنجشه‌ممه، 21ی ئادار/ مارسی 2019، به‌له‌مێكی په‌ڕاندنه‌وه‌ی گه‌شتیاران له دوورگه‌ی گه‌شتیاری باكووری رۆژئاوای مووسڵ، كه ده‌كه‌وێته سه‌ر رووباری دیجله نقوومبوو و به‌هۆیه‌وه نزیكه‌ی 100 كه‌س گیانییان له‌ده‌ستداو تا ئێستاش ژماره‌یه‌ك گه‌شتیار بێسه‌روشوێنن، كه زۆربه‌یان ژن و منداڵن.
ھ.م