YNDK: ناوەندى سیاسیى باشووری كوردستان لێک ترازاوه و پێویستیى بە یەکخستەوەیە
(YNDK) به بۆنهی ساڵیادی دامهزراندی بهیاننامهیهك بڵاودهكاتهوه
K24 - ههولیر:
یهكێتیی نهتهوهیی دیموكراتی كوردستان (YNDK)، له بهیاننامهیهكدا ئاماژه به بهشێك له دهستكهوتهكانی 24 ساڵهی تهمهنی حزبهكه دهكات و دهڵێت: " رەوشى ئێستاى باشوورى کوردستان؛ ناوەندى سیاسیى لێک ترازاو و پەرش و بڵاوە و پێویستیى بە رێکخستنەوە و یەکخستەوەیە، لەسەر ئاستى جەماوەریش گلەیى و گازاندەى زۆر هەن لەو ناعەدالەتییەى کەوا لە باشوورى وڵاتدا هەیە، بۆیە پێویستە لایەنە سیاسییەکان و دەسەڵات و جەماوەری كوردستان زیاتر لەیەكدی نزیكببنەوەو هاوكاری یەكتربن، لەم پێناوەشدا جارێكی دیكە داوای پێكهێنانی (ئەنجوومەنی سیاسی كوردستان) دەكەین، كە ئەنجوومەنێك بێت هەموو حزب و لایەنە سیاسییەكان بگرێتەخۆ، ئەمەش باشترین هەنگاوە بۆ رێكخستنەوەی ناوەندی سیاسی كوردستان و پاراستن و پێشڤەبردنى دەزگا و دامەزراوەکانى کوردستان. لەهەمان کاتدا داوا دهكهن پەلە بکرێت لە پێکهێنانى کابینەى نوێى حکومەتى کوردستان و به گرنگى دەزانن کابینەى نوێى حکومەت لە کەسانى شارەزا و تەکنۆکرات پێکبێت، بۆئەوەى کێماسییەکانى کابینەکانى رابردوو له بهیاننامهیهكدا كه وێنهیهكیان بۆ كوردستان 24 ناردووه ئاماژهیان بهوهكردووه كه (YNDK) لەماوەی كورتی تەمەنیدا توانیوویهتی بەدیاربكەوێ و بەهۆی كاری بەردەوامی لەسەر خزمەتكردن و كاركردن بۆ سەربەخۆیی كوردستان كاریگەری لە سەر پرسە نەتەوەیی و نیشتمانی و سیاسییەكان دروست بكات، YNDK توانیوویەتی لەئاست بەرپرسیاریەتیدا بێت و بە شرۆڤە و خوێندنەوە و پێشبینییەكانی پیلانە نەگریسەكانی داگیركەران و دوژمنانی كورد و كوردستان ئاشكرا بكات و رووبەڕوویان ببێتەوە. لەهەمان کاتدا YNDK هەر لە سەرەتاوە بە پەروەردەیەكی نەتەوەیی و ئاشناكردنی تاك بەناسنامەكەی و پەیوەستبوونی تاكی كوردی بە خاك و وڵات بە بنەما گرت، ئەوەش بۆئەوەی کەسایەتى تاکى کورد لەسەر بنەماى باوەڕ بەخۆبوون بنیاتبنێتەوەو شێلگێڕانە رووبەڕووی دوژمنان و داگیركەرانی كوردستان ببێتەوە، هزری نەتەوەیی و وڵاتپارێزی YNDK وایكرد زۆر بەخێرایی بەدیار بكەوێ و ببێتە خودان پێگەی خۆی لەسەر ئاستی كوردستانی مەزندا".
له بهشێكی دیكهی بهیاننامهكهدا كه به بۆنهی دامهزراندنی حزبهكه بڵاوكراوهتهوه، YNDK ئاماژهی بهوهداوه "ئاڵۆزى ناوچەکە و ئەو هەڕەشانەی لەسەر كوردستان هەن، وایانكردووە كوردستان بكەوێتە رەوشێكی زۆر ناسك و هەستیار، ئەوەتا لەلایەك حكومەتی عێراق دوای داگیركردنی كەركوك و مەخموور و شنگال و خورماتوو لە 16/ 10/ 2017 تا ئێستاش رەوشى ئەو دەڤەرانەى ئاسایى نەکردۆتەوە، لەلایەكی دیكەوە داگیركەرانى کوردستان لەهەموو لایەكەوە بۆ دژایەتیکردنمان لە پیلانداناندان، رژێمی داگیركەری توركیا کە ساڵى رابردوو بە جۆرەها چەك هێرشی كردە سەر شاری عفرینی رۆژئاوای كوردستان و خاكەكەی وێران و سوتماك كرد و خەڵكەكەشی جینۆساید و ئاوارە كرد، ئێستاش هەوڵدەدات دیمۆگرافیاى عفرین بگۆڕێت، هەروەها بەردەوام هەڕەشە لە رۆژئاواى کوردستان دەکات، لە باکوورى کوردستانیش ئەوا دەبینین تورکیا چۆن کەوتۆتە دژایەتیکردنى نەتەوەکەمان و هیچ شتێکى پێ رەوا نابینێت و ئازادیخوازان زیندانى دەکات، لە رۆژهەڵاتى کوردستانیش رژێمى ئێران بەردەوامە لەسەر گرتن و لە سێدارەدانى گەنج و ئازادیخوازانى کورد، رژێمى سوریاش سەرەڕاى رەوشى نالەبارى خۆى ئامادە نییە چارەسەرى پرسى کورد لە رۆژئاواى کوردستاندا بکات، بەڵێ ئەوە رەوشى ئێمەى کوردستانییانە، لێرەوە جارێكی دیكە ئەو هەڕەشە و پیلانانەى داگیرکەران ئیدانە و شەرمەزار دەكەین و دژیان دەوەستینەوە".
له بهشێكی دیكهی بهیاننامهكهدا هاتووه: "سەرەڕای پیلان و ئاستەنگەكان خەباتى گەلى کوردستان بەردەوامە و پێشڤەدەچێت، پێشڤەچوونی خەبات و تێكۆشانی نەتەوەكەمان لە باكوورو باشوور و رۆژهەڵات و رۆژئاوای كوردستان مایەی خۆشحاڵین و وەك هەمیشە پشتیوانی و هاوكاری تەواوی خۆمانیان پێڕادەگەیەنین. لەم رەوشەدا بۆ یەكدەنگی و یەكڕیزی گەلی كوردستان لەسەر ئاستی نەتەوەیی جەخت دەكەینەوە سەر بەستنی (كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان) بە بەشداریی تەواوی هێزو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان و داڕشتنی بەرنامەی كارو خەبات بۆ هەموو بەشەكانی كوردستان بەرەچاوكردنی بارودۆخیان بەكارێكی نەتەوەیی و نیشتمانی گرنگ دەزانین، بۆ ئەم مەبەستەیش ئێمە وەكو YNDK وەك هەمیشە ئەوەی لە تواناماندابێت دەیكەین".
YNDK لەهەمان کاتدا بانگ لە هەموو لایەك دەكات، بۆ پاراستنی دەسكەوتەكانی گەلی كوردستان كاربكەن و زۆر بەوردی و بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ ئەم رەوشەدا بكەن و پێیوایه، یەكڕیزی و یەكدەنگی لایەنە سیاسییەكان و پێكهاتەكانی گەلی كوردستان دەبێت.