ھاتنی گەشتیاری بيانى زیاتر بووە
10 ههزار گهشتیار سهردانی شوێنه گهشتیارییهكانی سۆرانییان كردووه
K24 - ههولێر:
بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سۆران بە كوردستان24ی راگەیاند، لە ماوەی رۆژانی جەژنی نەورۆزدا نزیكەی 10 ھەزار گەشتیاری ناوخۆیی و بیانی، سەردانی شوێنە گەشتیارییەكانی سۆرانیان كردووە.
بارزان محەمەد، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سۆران، ئاشكراشی كرد، ئەمساڵ بەراورد بە ساڵانی رابردوو، ھاتنی گەشتیاری رۆژھەڵاتی كوردستان و ئێران بە ھۆی ھەڵگرتنی باج زیادی كردووە.
گەشتوگوزاری سۆران, پێشبیش دەكات ھاتنی رێژەی گەشتیار لە ماوەی ئەمساڵدا بەرزبێتەوە.
ئ. م