پارێزگاری نەینەوا ئامادەیە دەست لەکار بکێشێتەوە
پێشنیاز كراوە دەست لەكار بكێشێتەوە
K24 - ھەولێر
نەوفەل حەمادی، پارێزگاری نەینەوا، لە بەیاننامەیەکدا داوای لێبووردن لە مەرجەعیەتی باڵای شیعە دەکات، ئەمەش دوای لێدوانێکی رۆژنامەوانی، کە تیایدا رایگەیاندبوو، مەرجەعیەتی شیعە دەسەڵاتی تەنیا لە پارێزگاکانی باشووری عێراق هەیە و ئەو وەک کەسایەتییەکی سوننە، کار بە قسەکانی مەرجەعیەت ناکات.
دوای چەند کاتژمێرێک، نەوفەل حەمادی، لە بەیاننامەیەکدا دووپاتی کردەوە، نامەی دەست لەکارکێشانەوەی ئامادەیە و هەر کاتێک داوای لێ بکەن، ئەوا بێ دوو دڵی پۆستەکەی جێ دەهێڵێت.
پێشتریش عادل عەبدولمھەدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە پەیامێكدا بۆ محەمەد حەلبووسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق پێشنیازی دەست لەكاركێشانەوەی پارێزگار و جێگری پارێزگاری نەینەوای كردبوو.
ھ.م