16 كه‌س به هۆی نغرۆبوونی به‌له‌مه‌كه‌ی مووسڵ ده‌ستگیر كران
لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌ستی پێ كرد
K24 - هه‌ولێر:
لیوا نه‌جم جبووری، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند: "16 كه‌سی گومان‌لێكراو و به‌رپرس، به هۆی رووداوی قڵپبوونه‌وه‌ی به‌له‌مه‌كه‌ی رووباری دیجله له مووسڵ، ده‌ستگیر كراون".
جبووری به میدیاكانی عێراقی راگه‌یاندووه: "رووداوه‌كه‌ی مووسڵ كاره‌ساتێكی گه‌وره‌یه و ده‌یان هاووڵاتی، كه زۆرینه‌یان ژن و منداڵن، له رووباری دیجله‌دا خنكاون".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "شانه‌ی قه‌یران، كه له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌وه پێكهێنراوه، ئه‌مڕۆ ده‌ستیان كردووه به لێكۆڵینه‌وه له هۆكاره‌كانی رووداوه‌كه و كه‌سه كه‌مته‌رخه‌مه‌كان، كه بوونه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "به هۆی ئه‌و رووداوه‌وه، 16 كه‌س وه‌ك گومان‌لێكراو و به‌رپرس له رووداوه‌كه ده‌ستگیر كراون و ده‌ستبه‌جێ لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیان ده‌ستی پێ كردووه".