هۆشداری روودانی كاره‌ساتێكی دیكه له مووسڵ ده‌درێت
"ده‌كرێت له هه‌ر چركه‌ساتێكدا ئه‌و پردانه بڕووخێن"
K24- هه‌ولێر:
لە راگەیەنراوێكدا نووسینگەی كۆمسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لە عێراق، ھۆشداری لە ئه‌گه‌ری روودانی كارەساتێكی دیكە لە مووسڵ دەدات.
لە راگەیەنراوەكەدا ھاتووە، پردی سوێس لە سەر رووباری خەوسەر لە بەشی رۆژھەڵاتی شارەكە، مەترسی رووخانی ھەیە و لایەكی پردەكە لە شوێنی خۆی ترازاوە، داواشكراوە دەستبەجێ ھاتووچۆی ئۆتۆمۆبیل بەسەر پردەكەدا قەدەغە بكرێت.
پێشتریش هه‌ر ئه‌مڕۆ، شێروان دووبه‌ردانی، په‌رله‌مانتاری نه‌ینه‌وا له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هۆشداریدا، هه‌ندێك پردی شاری مووسڵ ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌یان هه‌یه له هه‌ر چركه‌ساتێكدا بڕووخێن.
دووبه‌ردانی دووپاتیكرده‌وه، "پێویسته پشكنینێكی گشتگیر بۆ سه‌رجه‌م پڕۆژه‌كانی شاری مووسڵ بكرێت، به تایبه‌ت ئه‌و پردانه‌ی له شوێنه‌كانیان ترازاون، كه به‌شێكی ئه‌و پردانه هه‌ڕشه‌ی ئه‌وه‌یان له سه‌ره، له هه‌ر چركه‌ساتێكدا بێت بڕووخێن، به تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی هه‌ندێك پایه‌ی پر ده‌كان به‌هۆی بارانه به خوڕه‌كانی ئه‌م دواییه رووخاون".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی نه‌ینه‌وا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كێشی ئۆتۆمۆبیله بارهه‌ڵگره‌كان كه به سه‌ر پرده‌كانی مووسڵدا هامشۆ ده‌كه‌ن، زۆر له توانای پرده‌كان زیاتره، به تایبه‌ت پرده ئاسنینه‌كان، كه ده‌كرێت به هۆی كێشی زیاده‌وه بڕووخێن.
دووبه‌ردانی گوتیشی: دوای كاره‌ساتی به‌له‌مه‌كه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو، مووسڵ به‌رگه‌ی كاره‌ساتی زیاتر ناگرێت، بۆیه پێویسته چاودێری و به‌دواداچوون بۆ پڕۆژه‌كانی ئه‌و پارێزگایه چڕتر بكرێته‌وه و پرده‌كانیش نوێبكرێنه‌وه، نه‌ك پارچه پارچه نۆژه‌ن بكردنه‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، دوای رووداوی نغرۆبوونی كه‌شتییه‌ك له21ی ئه‌م مانگه، كه بووه هۆی خنكانی زیاتر له 100 كه‌س و بێسه‌روشوێنبوونی ده‌یانی دیكه، خه‌ڵكی ئه‌و شاره به‌هۆی نه‌بوونی مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تی له پڕۆژه‌كان، كه‌می خزمه‌تگوزاری و بڵاوبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، تووڕه‌یی خۆیان هێنایه سه‌ر شه‌قام و داوای سزادانی به‌رپرسه كه‌مته‌رخه‌مه‌كانی شاره‌كه‌یان كرد. بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و داواكارییه‌ی خه‌ڵكی مووسڵیش، ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پارێزگاری نه‌ینه‌وا و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی به ده‌نگی ره‌های په‌رله‌مانتاران له كاره‌كانیان دوورخستنه‌وه.
H.B