بەھۆی مەترسی لافاو لە چەند ناوچەیەكی ھەرێمی كوردستان دەوامی خوێندن رادەگیرێت

بەڕێوەبەر و مامۆستایان ئاگادار دەكرێنەوە

K24 - گەرمیان

لە چەند ناوچەیەكی كوردستان بەھۆی بارانی بەخوڕ و مەترسی لافاو پشووی فەرمی لە ناوەندەكانی خوێندن راگەیەندرا.

لە راگەیەندراوێكدا بەرێوبەرایەتی پەروەردەی خانەقین  رایگەیاند: "پەروەردەی خانەقین بە راوێژ لەگەڵ بەرێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی گەرمیان بەھۆی خراپی دۆخی کەش و ھەوا، بڕیاریدا ئەمڕۆ دووشەممە 25/3/2019، بکاتە پشووی فەرمی بۆ سەرجەم قوتابخانەکان، بۆ ئەو مەبەستەش  پێوستە سەرجەم بەرێوبەرانی قوتابخانەکان ئامادەبن لە قوتابخانەکانیان تا ناردنەوە دواخوێندکار".

لە لایەكی دیكە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شارەزوور رایگەیاند: "لە پێناو سەلامەتی گیانی قوتابیان و خوێندکاران و مامۆستایان لە مەترسی دروست بوونی لافاو و دوای وەرگرتنی رەزامەندی بەڕێوەبەری گشتی و قائیمقامی قەزای شارەزوور بڕیارماندا دەوامی دووەم واتە دوا نیوەڕۆ لەسەرجەم ناوەندکانی خوێندن لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیمان دەوام رابگیرێت و ئێستاش هەر قوتابخانە و خۆێندنگەیەک دەزانن مەترسی هەیە دەتوانن وانەکان نەخوێنن".

ھاوكات ناسیح مەلا حەسەن، قایمقامی دەربەندیخان بە کوردستان24 بەهۆی باران بارینی زۆرەوە بڕیارماندا دەوامی خوێندنی دوای نێوەڕوی ئەڕۆ پشوو بێت".

گوتیشی: "بارانبارین زیانی لەناو شار نەداوە، تەنها داڕمان لەسەر رێگاکانی دەرەوەی شار هەیە و تیمەکان سەرقاڵی پاككردنەوەی رێگاكانن".

ھ.م