حاجی ئۆمەران.. دوو كەس بە 10 ھەزار دۆلاری ساختەوە دەستگیر كران
ویستوویانه له بازاڕهكانی ههرێمی كوردستان ساغی بكهنهوه
K24 - ھەولێر:
بە گوێرەی نووسراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەكان، دوو كەس لە دەروازەی "حاجی ئۆمەران" دەستگیر كراون، كە ویستویانە بڕی 10 ھەزار دۆلاری ساختە بهێننە بازاڕهكانی ھەرێمی كوردستان.
لەو راگەیەندراوەدا ھاتووە: "رۆژی 24/3/2019، لەلایەن كارمەندانی بنكەی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەكانی حاجی ئۆمەران، توانرا دەست بەسەر بڕی 10 ھەزار دۆلاری ساختەدا بگیرێت، ھەروەھا دوو تۆمەتبار بە ناوەكانی (ھ.ع.ك) و (ر.س.ا)، كە یەكێكیان ھەڵگری رەگەزنامەی ئێرانییە، دهستگیر كران".
ههروهها ئاماژه بهوه دهكات: ئهو كهسانه "بە نیاز بوون پارەكە دەربازی خاكی ھەرێمی كوردستان بكەن و لە بازاڕەكانی شاری ھەولێر ساغی بكەنەوە".
هاوكات تێیدا هاتووه: "پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ تۆمەتبارەكان كراوەتهوه. ههردووكیان رەوانەی بەردەم دادوەری لێكۆڵینەوە كراون".
