عەلی حەمەساڵح رێککەوتنی پارتی و گۆڕان لەسەر چاکسازی ئاشکرا دەکات

پارتی و گۆڕان لەسەرچی رێککەوتون؟

K24 – هه‌ولێر:

سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان، بەشێک لە رێککەوتنی پارتی و گۆڕان لەسەر پرسی چاکسازی ئاشکرا دەکات.

لە لێدوانێکی بۆ کوردستان24، عەلی حەمەساڵح ئاشکرای کرد: "لەگەڵ پارتی رێککەوتوون، كه‌ لە مانگی یەکەمی پێکهێنانی کابینەی نوێدا، یاسای چاکسازی لە پەرلەمان پەسەند بکرێت".

راشیگەیاند: "لەگەڵ پارتی رێککەوتووین سندوقی داهاتی نەوت چالاک بکەینەوە  و چاکسازی لە خەرجییە گشتییەکاندا بکرێت".

داواش دەکات هەولێر و بەغدا لەسەر دۆسییەی نەوت رێکبکەون، تاکو کێشەکانی نێوانیان سەر هەڵنەداتەوە.

لە 18/02/2019، پارتیی دیموکراتی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان رەشنووسێکیان واژۆ کرد، کە تیایدا هەماهەنگیی هەردوولا بۆ چوار ساڵی ئایندەی حوكمڕانی، رێککەوتنی لەسەر کراوە. 

H.J

H.J