عادل عەبدولمەھدی: رووداوه‌كه‌ی مووسڵ هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ی ئاشكرا كرد
"رێگه به دروست بوونی بۆشایی ئیداری و ئه‌منی نادەین"
K24 - ھەولێر
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت "رووداوه‌كه‌ی مووسڵ هه‌ڵه‌ی زۆر گه‌وره‌ی ئاشكرا كرد و رێگه به بۆشایی ئیداری و ئه‌منی له پارێزگای نه‌ینه‌وا ناده‌ین و به‌رپرسانی رووداوی به‌له‌مه‌كه‌ش رووبه‌ڕووی دادگا ده‌كه‌ینه‌وه".
عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له كۆنفرانسی رۆژنامه‌وانی هه‌فتانه‌یدا، له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووساندا باسی رووداوی نقوومبوونی به‌له‌مه‌كه‌ی مووسڵی كرد و رایگه‌یاند "حكوومه‌ت له رێگه‌ی دادگاوه لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی رووداوه‌كه ده‌كات".
عه‌بدولمه‌هدی گوتیشی "دوای دوورخستنه‌وه‌ی پارێزگاری نه‌ینه‌وا نه‌وفه‌ل عاگوب، رێگه به دروست بوونی بۆشایی ئیداری و ئه‌منی نادەین".
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق جه‌ختیشی كرده‌وە "رووداوه‌كه‌ی مووسڵ هه‌ڵه‌ی زۆر گه‌وره‌ی ئاشكرا كرد".
ئەو گوتانەی سەرۆك وەزیرانی عێراق دوای ئەوەدێت كە لە كۆبوونەوەی 24/3/2019 پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ نەوفەل حەمادی عاگوب، پارێزگاری نەینەوا و ھەردوو جێگرەكەی دوورخرانەوە. ئەمەش دوای رووداوی نوقمبوونی بەلەمێكی گەشتیاری ھات لە مووسڵ، كە عادل عەبدولمەھدی پێشنیازی دوورخستنەوەی پارێزگاری نەینەوا و جێگرەكانی ئاراستەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كردبوو.
لە 21ی ئادار/ مارسی 2019، به‌له‌مێكی په‌ڕاندنه‌وه‌ی گه‌شتیاران له دوورگه‌ی گه‌شتیاری باكووری رۆژئاوای مووسڵ، كه ده‌كه‌وێته سه‌ر رووباری دیجله نوقم بوو، و به‌هۆیه‌وه نزیكه‌ی 100 كه‌س گیانییان له‌ده‌ستداو تا ئێستاش ژماره‌یه‌ك گه‌شتیار بێسه‌روشوێنن، كه زۆربه‌یان ژن و منداڵن.
ھ.م