كەشناسی: بارانبارین بەردەوام دەبێت
كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەوری تەواو دەبێت و لەكات و شوێنی جیاجیا باران دەبارێت، لە ھەندێك ناوچە بڕی بارانبارین زیاتر دەبێت.

كەشناسی لەبارەی كەشوھەوای سبەی پێشبینی دەكات، رۆژی پێنجشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەوری تەواو دەبێت و باران بە بڕی جیاواز لەناوچەكان دەبارێت.
