کەسێک پارە لە بانکی رەشید لە سلێمانی دەدزێت

پۆلیسی سلێمانی زانیاری نوێی بڵاوکردەوە

K24 – هه‌ولێر:

پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە ویستبووی گیرفانی هاووڵاتیان ببڕێت لە ناو بانكێكی شاری سلێمانی.

بەگوێرەی راگەیندراوێکی پۆلیسی سلێمانی: "تۆمەتبارەکە 50 هەزار دیناری عێراقی لەسەر مێزی یەكێك لە كارمەندەكانی بانكەكە دەبینێت دەیبات و هەڵدێت بەڵام دەستگیر کراوە".

دەقی راگەیندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی:

ئەمڕۆ 27/03/2019 ، هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تۆمەتبارێكی بە رەگەز ئێرانییان دەستگیركرد كە ویستبووی لەناو بانكی رەشید لە شاری سلێمانی گیرفانی هاوڵاتیان ببڕێت.

رۆژی 26-3-2019 ، تۆمەتبارێك بە مەبەستی بڕینی گیرفانی هاوڵاتیان سەردانی بانكی ڕەشید دەكات .دوای ئەوەی بڕی 50 هەزار دیناری عیراقی لەسەر مێزی یەكێك لەكارمەندەكانی بانكەكە دەبینێت دەیبات و هەڵدێت .

هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕوداوەكە ئاگاداركرانەوەو بەدواداچوونەكان دەستیانپێكردوو دوای لێدانەوەی كامێرای چاودێری تۆمەتبارەكە ناسرایەوە .

ئەمڕۆ و بەهەمان مەبەست تۆمەتبار سەردانی بانكەكە دەكاتەوە ، لەوێ‌ لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە تۆمەتبار دەناسرێتەوەو دەستگیردەكرێت .

لەئێستادا تۆمەتبار (أ ، ب ، ر) بەڕەگەز ئێرانی ، بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 444 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە .

‌H.J