کەسێک پارە لە بانکی رەشید لە سلێمانی دەدزێت
پۆلیسی سلێمانی زانیاری نوێی بڵاوکردەوە
K24 – ههولێر:
پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە ویستبووی گیرفانی هاووڵاتیان ببڕێت لە ناو بانكێكی شاری سلێمانی.
بەگوێرەی راگەیندراوێکی پۆلیسی سلێمانی: "تۆمەتبارەکە 50 هەزار دیناری عێراقی لەسەر مێزی یەكێك لە كارمەندەكانی بانكەكە دەبینێت دەیبات و هەڵدێت بەڵام دەستگیر کراوە".
دەقی راگەیندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی:
ئەمڕۆ 27/03/2019 ، هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تۆمەتبارێكی بە رەگەز ئێرانییان دەستگیركرد كە ویستبووی لەناو بانكی رەشید لە شاری سلێمانی گیرفانی هاوڵاتیان ببڕێت.
رۆژی 26-3-2019 ، تۆمەتبارێك بە مەبەستی بڕینی گیرفانی هاوڵاتیان سەردانی بانكی ڕەشید دەكات .دوای ئەوەی بڕی 50 هەزار دیناری عیراقی لەسەر مێزی یەكێك لەكارمەندەكانی بانكەكە دەبینێت دەیبات و هەڵدێت .
هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕوداوەكە ئاگاداركرانەوەو بەدواداچوونەكان دەستیانپێكردوو دوای لێدانەوەی كامێرای چاودێری تۆمەتبارەكە ناسرایەوە .
ئەمڕۆ و بەهەمان مەبەست تۆمەتبار سەردانی بانكەكە دەكاتەوە ، لەوێ لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە تۆمەتبار دەناسرێتەوەو دەستگیردەكرێت .
لەئێستادا تۆمەتبار (أ ، ب ، ر) بەڕەگەز ئێرانی ، بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 444 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە .
H.J