ناسنامه‌ی 10 چه‌كداری فه‌ره‌نسی داعش ئاشكرا ده‌كرێت
ئه‌گه‌ر هه‌یه له عێراق له سێداره بدرێن
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌فسه‌رێكی ئه‌منی عێراق و سه‌نته‌ری شیكاری تایبه‌ت به تیرۆر له پاریس، ناسنامه‌ی 10 چه‌كداری داعشیان ئاشكرا كرد، له ریزی رێكخراوی داعش بوونه و له‌لایه‌ن عێراقه‌وه ده‌ستگیركراون.
به گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌كان، هه‌رچه‌نده تا ئێستا واده‌ی دادگاییكردنی ئه‌و 10 چه‌كداره دیار نییه، به‌ڵام به گوێره‌ی یاساكانی عێراق، سزای له سێداره‌دان بۆ هه‌ر كه‌سێك ده‌رده‌چێت، كه په‌یوه‌ندی به رێكخراوه‌كه‌وه كردبێت، جا به‌شداری شه‌ڕه‌كانی كردبێت یان نا.
ناوی ئه‌و فه‌ره‌نسییانه‌ی له ریزی رێكخراوی داعش بوون:
لیۆنار لۆپێز 32 ساڵ، پێشتر له پاریس كتێبی ئیسلامی فرۆشتووه و له وێبسایتی "ئهنسارولحهق" چالاكوان بووه به وێبسایتێكی تایبه‌ت به‌و به‌ناو جیهادییانهیه كه به‌فه‌ره‌نسی دواون، له ساڵی 2015 له هاوسه‌ره‌كه‌ی و دوو منداڵه‌كه‌ی، له ته‌ممووزی 2015 پاریسی جێهێشتووه و هاتووه‌ته مووسڵ، دواتریش بۆ سووریا، له شێوه‌یه‌كی غیابیش سزای 5 ساڵ زیندانی بۆ ده‌رچووه.
كیڤن گۆنو، 32 ساڵ، له‌گه‌ڵ براكه‌ی به‌ناوی تۆماس كۆلانج، 31 ساڵ و دایكیان له سووریا ده‌ستگیركراون، له دانپێدانانهكانیشدا ئاشكرای كردووه، باوكی چووه‌ته ریزه‌كانی داعش و له شه‌ڕێكدا له ره‌ققه‌ی سووریا كوژراوه.
فازڵ تاهیر عویدات، 32 ساڵ، له ساڵی 2014 له‌گه‌ڵ 22 كه‌س له كه‌سوكاره نزیكه‌كه‌ی گه‌یشتوونه‌ته سووریا، پێشتر له ڤیدیۆ پرۆپاگهندهییان داعش ده‌ركه‌وتووه و تێیدا شانازی به هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی پاریسه‌وه كه ده‌كات كه 130 كوژراوی لێكهوتهوه.
مسته‌فا مه‌رزوقی، 37 ساڵ، له ریزی سوپای فه‌ره‌نسا له ساڵانی 2000 بۆ 2010 خزمه‌تی سه‌ربازی هه‌یه، له بنه‌ڕه‌تیدا تونسیه و له توركیاوه به رێگه‌ی قاچاخ چووه‌ته سووریا و په‌یوه‌ندی به داعش كردووه.
یاسین سه‌قم، 29 ساڵ، له كۆتایی 2014 فه‌ره‌نسای جێهێشتووه و چووه‌ته ریزه‌كانی داعش، دواتریش له سووریا له‌لایه‌ن هه‌سه‌ده‌وه ده‌ستگیركراوه، براكه‌ی به‌ناوی كه‌ریم، ساڵی 2015 هێرشێكی خۆكوژیی له‌سه‌ر سنووری نێوان عێراق و ئه‌رده‌ن ئه‌نجامداوه.
كه‌ره‌م حهرشاوی، 32 ساڵ، له ساڵی 2014 چووه‌ته به‌لجیكا و دواتر هاتووه‌ته سووریا، خۆی براكه‌ی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كانییان چوونه‌ته ریزی داعش.
سلیم معاشو، 41 ساڵ، ئه‌ندامی كه‌تیبه‌ی "تارق بن زیاد" بوو له ریزی داعش، كه 300 چه‌كداری داعش له‌خۆگرتبوو و له ره‌ققه جێگیركرابوون.
فیانی ئۆراگی، 28 ساڵ، له بنه‌ڕه‌تدا جه‌زائیریه، سه‌ره‌تا له ریزی به‌ره‌ی نوسره بووه و دواتریش چووه‌ته ریزه‌كانی داعش له سووریا له ساڵی 2014، له فه‌ره‌نساش له بواری ده‌روونزانی خوێندوویه‌تی، له مووسڵیش له خانه‌یه‌كی تایبه‌ت به چه‌كداره بیانییه‌كان كاریكردووه.
ئیبراهیم نه‌جاڕه، 33 ساڵ، به‌رده‌وام خه‌ڵكی كردووه‌ته چه‌كدار له ریزی داعش و له فه‌ره‌نساوه ناردوونی، دوای كرده‌وه تیرۆریستییه‌كه‌ی فه‌ره‌نسا له ساڵی 2015، له گرته ڤیدیۆییه‌كانی رێكخراوه‌كه ده‌ركه‌وتووه.
بیلال كهباوی، 32 ساڵ، له شارۆچكه‌ی سیڤری نزیك پاریس ژیاوه، له ساڵی 2014شدا فه‌ره‌نسای جێهێشتووه و په‌یوه‌ندی به داعشه‌وه كردووه.
ئ. م