زۆر سه‌یركردنی مۆبایل و ئایپاد له لایه‌ن منداڵانه‌وه ئه‌م مه‌ترسیانه‌ی هه‌یه
شاره‌زایه‌كی به‌ریتانیا هۆشداری له زۆر به‌كارهێنانی مۆبایل و ئایپاد له لایه‌ن منداڵانه‌وه ده‌دات
K24 – هه‌ولێر:
شاره‌زایه‌كی به‌ریتانیا هۆشداری له زۆر به‌كارهێنانی مۆبایل و ئایپاد له لایه‌ن منداڵانه‌وه ده‌دات.
به گوێره‌ی توێژینه‌وه زانستییه‌كان، به هۆی به‌كارهێنانی ئه‌و ئامێرانه‌وه، منداڵان بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك به دیار شاشه‌ی ئامێره‌كانه‌وه داده‌نیشن و هیچ جووڵه‌یه‌كی فیزیایی ناكه‌ن.
داون سكیلتۆن، راوێژكاری شاهانه‌ی به‌ریتانیا و پسپۆر له نه‌خۆشییه‌كانی جومگه پووكانه‌وه‌ی ئێسك، رایگه‌یاند، دانیشتنی زۆری منداڵان ده‌بێته هۆی لاوازبوونی ئێسكه‌كانیان.
گوتیشی: ئه‌و منداڵانه كاتێك ده‌گه‌نه ده‌یه‌ی چل و په‌نجا ساڵی ته‌مه‌نیان، پێویستیان به گۆڕینی ئێسقانی نێكیان ده‌بێت. له كاتێكدا ره‌نگه مرۆڤی ئاسایی له ته‌مه‌نی حه‌فتا و هه‌شتا ساڵی ته‌مه‌ن، تووشی ئه‌و حاڵه‌ته بێت.
هه‌روه‌ها گوتی: پێویسته منداڵی بچووك، جووڵه بكات و باز بدات، بۆ ئه‌وه‌ی ئێسكه‌كانی به شێوه‌یه‌كی سرووشتی گه‌شه بكه‌ن.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر له ته‌مه‌نی منداڵی‌دا ئێسكه‌كانی جه‌سته وه‌ك پێویست گه‌شه نه‌كه‌ن، ئه‌وا نه‌خۆشییه‌كانی پیری زوو روویان تێده‌كات و ره‌نگه هه‌ر كه‌وتنێك ببێته هۆی شكانێكی گه‌وره له ئێسكیاندا.
سه‌رچاوه: RT
ئ.ر