هۆشداری له مه‌ترسییه‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی زێی دوكان ده‌درێت
10 گوندی سنووری ناحیه‌ی ئاغجه‌له‌ر له‌مه‌ترسیدان
K24 – چه‌مچه‌ماڵ:
لایه‌نه ئیدارییه‌كان هۆشداریان دایه دانیشتوانی 10 گوندی سنووری ناحیه‌ی ئاغجه‌له‌ر و خاوه‌ن پڕۆژه گه‌شتیارییه‌كان و كێڵگه په‌له‌وه‌ری و حه‌وزه‌كانی ماسی پرۆژه‌كانی چەو و لم كە سبەینێ بەشێكی دیكەی ئاوی بەنداوی دوكان بەردەدرێتەوەو ئاستەی ئاوی زێیەكە بەرزدەبێتەوە و پێویسته مه‌ترسییه‌كان له‌به‌ر چاو بگرن.
قائیمقامی چەمچەماڵ له ئاگادارینامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه، ئاگاداری دانیشتوانی گوندەكانی سەر زێی ناحیەی ئاغجەلەر دەكەین، كە ژمارەیان 10 گوندە، بەپێی ئەو زانیاریانەی بەئێمە دراوە كاتژمێر 7ی سه‌ر له به‌یانی رۆژی پێنجشه‌ممه 28ی ئازار/ مارسی 2019، بڕێكی دیكه‌ی ئاوی بەنداوی دوكان بەردەدرێتەوەو ئاستی ئاوەكە بۆ یەك مەتری تر بەرزدەبێتەوە.
له ئاگادارینامه‌كه‌دا، ئه‌وه‌ش هاتووه: داوا لەخاوەنی پرۆژە گەشتیاری، كێڵگەی پەلەوەری، حەوزەكانی ماسی، كانەكانی چەو و لم دەكەین لەو سنوورە كەلوپەلەكانیان دوربخەنەوە لە حەرەمی زێ بۆ ئەوەی پارێزراوبن.