دوو نامه‌ی ده‌گمه‌نی ئاینشتاین به 40 هه‌زار دۆلار ده‌فرۆشرێن
یه‌كێكیان بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی و ئه‌وی دیكه‌یان بۆ دكتۆر مۆریس نووسیوه
K24- هه‌ولێر:
دوو نامه‌ی ده‌گمه‌نی ئه‌لبێرت ئاینشتاین، زانای ناسراوی "فیزیكى - ماتماتيك" له لۆس ئه‌نجلۆس به 40 هه‌زار دۆلار ده‌فرۆشرێن، كه له ناوه‌ڕۆكانیان باس له شێتایه‌تی ئه‌دۆڵف هێتله‌ر و پیشێلكارییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی یه‌هودیه‌كانی ده‌كات.
دوای هاتنی هێتله‌ر بۆ ده‌سه‌ڵات له ساڵی 1933 و چه‌شتنی ئازاری زۆر له‌سه‌ر ده‌ستی رژێمی نازییه‌كانی ئه‌ڵمانیا، ئه‌و زانا ئه‌ڵمانیه وڵاته‌كه‌ی به‌ره‌و ئه‌مه‌ریكا جێهێشت.
سوپای نازییه‌كان هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ماڵی ئاینشتاین و خانووه‌كه‌یان كرد به سه‌ربازگه‌یه‌ك به ناوی "هێتله‌ر" بۆ گه‌نجان، ده‌ست به‌سه‌ر كه‌شتییه چارۆگه‌داره‌كه‌یاندا گرت و هه‌موو په‌رتووكه‌كانیشیان سووتاند، هه‌روه‌ك رێگه‌ی خوێندن و وانه گوتنه‌وه به نازییه یه‌هوودییه‌كان نه‌درا.
له نامه‌یه‌كدا كه ئاینشتاین له 17 نیسانی ساڵی 1934 بۆ ملیفا، هاوسه‌ری یه‌كه‌می ناردبووی، ئه‌و زانایه نووسیبووی، به‌هۆی دۆخی خراپی دارایی ناتوانێت چیتر چاره‌سه‌ری پزیشكی بۆ ئیدواردی كوڕه‌كه‌ی دابین بكات، كه به‌ده‌ست نه‌خۆشی ده‌روونی "دابڕان له كۆمه‌ڵگا"ـه‌وه ده‌ناڵاند.
له نامه‌كه‌ی ئاینشتاین بۆ هاوسه‌ره‌كه‌یدا هاتووه: "سه‌رشێتییه‌كه‌ی هێتله‌ر ژیانی هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌وروبه‌ری منی وێران كردووه".
له نامه‌یه‌كی دیكه‌دا، كه به‌رواری نووسینی بۆ 10ی یۆنیۆی ساڵی 1939 ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئاینشتاین بۆ مۆریس لینز، پزیشكه هاوڕێكه‌ی نووسیویه‌تی: یه‌هودیه‌كان كه‌وتبوونه به‌رده‌م "تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی توند"، ته‌نیا هاوڕێ پزیشكه‌كه‌یان له كاره‌كه‌ی دوور نه‌خرایه‌وه، ئه‌وه‌یش به‌هۆی پسپۆڕێتیه‌كه‌ی له رزگاركردنی "یه‌هودییه توندڕه‌وه‌كان له مه‌ترسییه‌كی كاره‌ساتبار".
ئه‌و دوو نامه‌یه له‌لایه‌ن گروپێكی تایبه‌تی پاراستنی شته به نرخه‌كانه‌وه له خانه‌ی فرۆشتنی زیادكردنی ئاشكرا "Nate D Sanders" له لۆس ئه‌نجلۆس به بڕی 40 هه‌زار دۆلار خراونه‌ته بازاڕی مه‌زاده‌وه.
وته‌بێژی ئه‌و خانه‌یه له باره‌ی فرۆشتنی ئه‌و نامانه‌ی ئاینشتاین گوتی: "ئه‌و نامه‌یه‌ی بۆ ملیفا نوسراوه، ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی باس له هێتله‌ر و نه‌خۆشی ئیدوارد ده‌كات، له‌كاتێكدا ئه‌و نامه‌یه‌ی بۆ دكتۆر مۆریس نووسبووی له ناوه‌ڕۆكه‌كه‌یدا كاریگه‌ری هاوكاریكردنی ئاواره یه‌هودییه‌كانی پێوه دیاره".
هه‌روه‌ها گوتی: "له هه‌ردوو نامه‌كه‌دا ئاینشتاین باس له نازییه‌كان و چۆنیه‌تی كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ژیانی گه‌لی یه‌هوودی و ئه‌و كه‌سانه ده‌كات، كه له نزیكه‌وه ده‌یانناسێت".
نرخی ئه‌و نامه‌یه‌ی بۆ ملیفا نووسیویه‌تی كه له ساڵی 1903 هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كردبوو و تا ساڵی 1919 به‌یه‌كه‌وه بوون، له ئێستاوه زیاتر له 25 هه‌زار دۆلاری تێپه‌ڕاندووه، له‌كاتێكدا ئه‌و نامه‌یه‌ی بۆ دكتۆر مۆریس نووسیویه‌تی پێشبینی ده‌كرێت نرخه‌كه‌ی بگاته سه‌رووی 12 هه‌زار دۆلار. بڕیاريشه زیادكردنه‌كه له رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو كۆتایی بێت.


سه‌رچاوه: ده‌یلی مه‌یل
H.B