فه‌یسبووك هه‌زاران هه‌ژمار ده‌سڕێته‌وه‌

ئەو ھەژمار و لاپەڕانە دەسڕێتەوە

K24 - ھەولێر

فەیسبووک دەستدەکات بە سڕینەوە و لابردنی هەژمار و لاپەڕەی کەسایەتی و کۆمەڵ و رێکخراوە توندڕەوە سپی پێستەکان.

تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاند، کە دەست دەکەن بە لابردنی تەواوی ئەو هەژمار و لاپەڕانەی کە خزمەت بە ئەجێندای سپی سالاریی و نەژادپەرستی دەكەن.

ھەروەھا تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک دوابەدوای کردە تیرۆرستییەکەی نیوزیلاند دووچاری رەخنەی توند بووە، لەپێناو دژایەتیکردنی ئەو دیاردەیەش بڕیاری راگرتن و سڕینەوەی سەرجەم ئەو تۆڕ و هەژمارانەی داوە كە لە چوارچێوەی هەڵمەتی وەستانەوە لە دژی رق گیراونه‌ته‌به‌ر.

ھ.م