خشته‌ی كاری دانیشتنی داهاتووی په‌رله‌مان ئاماده ده‌كرێت
په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌گه‌ری ئه‌وه له ئارا دایه، رۆژی شه‌ممه‌ی سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو، په‌رله‌مانی كوردستان بۆ تاوتوێكردنی چه‌ند پڕۆژه‌یاسایه‌ك كۆ ببێته‌وه.
بڕیاره ئه‌مڕۆ كاتژمێر (12:00)ی نیوه‌ڕۆ، دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان و لیژنەی یاسای کۆ ببنەوە.
به گوێره‌ی زانیاریی كوردستان24، ئامانج له كۆبوونه‌وه‌كه، گفتوگۆکردنه لەسەر کۆمەڵێک پڕۆژە یاسا، كه به‌م دواییانه پێشکەش بە دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کراون، هه‌روه‌ها بۆ دانانی بەرنامەی کاری دانیشتنی داهاتووی په‌رله‌مانه.
پڕۆژه یاسای هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان به گرنگترین ئه‌و پڕۆژه یاسایانه هه‌ژمار ده‌كرێت، كه چاوه‌ڕێ ده‌كرێت په‌رله‌مان كاری له‌سه‌ر بكات.