لە رووداوێکی هاتووچۆدا شۆفێرێک گیانی لە دەست دا

قوربانییەکە قوتابی بەشی میوزیکی هونەرە جوانەکانە

K24 – هه‌ولێر:

شەوی رابردوو لە رووداوێکی ھاتووچۆ لەسەر شه‌قامی 100 مەتریی شاری هەولێر، له‌ نزیک لە فلکەی باز، شۆفرێک گیانی لە دەست دا.

رووداوەکە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا رووی داوە و شوفێری یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان بە ناوی هەکار سەردار، کۆچی دوایی کردووە.

ھەکاری سەردار، قوتابی قۆناغی پێنجی بەشی میوزیکی پەیمانگەی ھونەرە جوانەکانی ھەولێر بووە و لە دوای رووداوەکە، دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە.

H.J