سەرۆك بارزانی پێشوازیی لە زانای كورد كۆچەر بیركار كرد
كۆچەر بیركار جێگەی شانازییە بۆ هەموو تاكێكی كورد
K24 – ههولێر:
ئهمڕۆ لە سەلاحەددین، سەرۆك مەسعود بارزانی، پێشوازیی لە زانای كورد و خاوەنی مەدالیای فیڵدز، دكتۆر كۆچەر بیركار كرد.
لە دیدارەكەدا، سەرۆك بارزانی سوپاسی دكتۆر كۆچەر بیركاری كرد و رایگەیاند، كۆچەر بیركار جێگەی شانازییە بۆ هەموو تاكێكی كورد و هیوای خواست، كە نموونەی وەك دكتۆر كۆچەر لەناو لاوانی كورددا زیاتر بن.
هەروەها ئەوەیشی خستەڕوو، كە دەستكەوتەكانی دكتۆر كۆچەر لە بواری زانستدا، سەلمێنەری ئەوەن، كە ئەگەر لاوانی كورد دەرفەتیان بۆ بڕەخسێ، وەك گەنجانی دیكەی جیهان دەتوانن لە بواری زانست و داهێناندا سەركەوتن بە دەست بهێنن.
سەرۆك بارزانی پشتیوانیی خۆی بۆ هەوڵەكانی ئەو زانایەی گەلی كوردستان راگەیاند لە یارمەتیدانی ئاستی زانستی و پێگەیاندنی قوتابیانی كوردستان و هیوای سەركەوتن و تەمەندرێژیی بۆ خواست.
هەر لەو دیدارەدا، دكتۆر كۆچەر بیركار وێڕای سوپاسگوزاریی بۆ پشتگیرییەكانی سەرۆك بارزانی، باسی لە كۆمەڵێك پڕۆژە و بیرۆكەی خۆی كرد، كە بە نیازە بە هاوكاریی لەگەڵ زانكۆی سەلاحەددین، بۆ یارمەتیدانی قوتابیانی كورستان پێشكەشی بكات.
