له دیاربه‌كر سوپای توركیا 17 ئه‌شكه‌وتی وێران كرد
ئۆپەرایسۆنێكی سەربازیی سوپای توركیا لە چوار شارۆچكەی باكووری كوردستان كۆتایی ھات
K24 – هه‌ولێر:
ئۆپەرایسۆنێكی سەربازیی سوپای توركیا لە چوار شارۆچكەی باكووری كوردستان كۆتایی ھات و له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌شدا، بە بیانووی بەكارھێنانیان لەلایەن پەكەكە، سوپای توركیا 17 ئەشكەوتی وێران كردن.
لە 25ـی ئەم مانگەوە ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی لە شارۆچكەكەكانی فارقین، ھازرۆ، لجێ و پاسوری سەر بە دیاربەكر دەستی پێ كردبوو، ئەمڕۆ ئۆپەراسیۆنەكە كۆتایی ھات.
سوپای توركیا بڵاوی كرده‌وه، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا 17 ئەشكەوت وێران كراون، كه چه‌كدارانی په‌كه‌كه به‌كاریان هێناون.
ئاماژە بەوەش كراوە، لە ئۆپەراسیۆنەكەدا ژمارەیەك چەك و تەقەمەنی دەستیان بەسەردا گیراوە.
سه‌باره‌ت به زیانه گیانییه‌كان، سوپای توركیا هیچ زانیارییه‌كی نه‌خستووه‌ته‌ڕوو.
ئه‌و ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه له كاتێكدایه، كه بڕیاره 31ی ئادار پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانییه‌كانی توركیا به‌ڕێوه بچێت.