ئه‌لمه‌دا چوارده‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی بۆ كتێب له هه‌ولێر ده‌كاته‌وه
كوردستان 24 سپۆنسه‌ری میدیایی پێشانگاكه‌یه
K24 - هه‌ولێر:
له‌ژێر دروشمی "له‌گه‌ڵ ئێمه مه‌زن ده‌بیت"، ده‌زگای ئه‌لمه‌دا بۆ میدیا و رۆشنبیری و هونه‌ر، چوارده‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی بۆ كتێب له هه‌ولێر ده‌كاته‌وه.
پێشانگاكه به سپۆنسه‌ری میدیایی كوردستان 24 له رۆژانی 3 تا 13/4/2019 به‌رده‌وام ده‌بێت و له پێشانگای نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر، له پاركی سامی عه‌بدولره‌حمان ده‌بێت، كه چه‌ندین ده‌زگا و خانه‌ی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌ناوبانگی ناوخۆیی و ناوچه‌یی و عه‌ره‌بی و جیهانی به‌شدار ده‌بن.
ساڵانه ده‌زگای ئه‌لمدا بۆ میدیا و رۆشنبیری و هونه‌ر، به هه‌زاره‌ها ناونیشانی كتێب، گه‌وره‌ترین پێشانگای كتێب له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه و پێشانگاكانی پێشووتریش له‌ژێر چاودێریی سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی كراونه‌ته‌وه. خه‌ڵكێكی زۆر له سه‌رجه‌م چین و توێژه جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگا، به‌شداریی تێدا ده‌كه‌ن و كتێبی دڵخوازی خۆیان له‌وێ ده‌دۆزنه‌وه و ده‌یكڕن.