دیمه‌شق: با تره‌مپ دوو ویلایه‌تی ئه‌مه‌ریكا بداته ئیسرائیل
ئامۆژگاریی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌م
K24 – هه‌ولێر:
نوێنه‌ری سووریا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، به‌شار جه‌عفه‌ری، رایگه‌یاند، ئامۆژگاریی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌م، مادام بایه‌خ به به‌خشین ده‌دات بۆ ئیسرائیل، با دوو ویلایه‌تی ئه‌مه‌ریكای پێ بدات، نه‌ك چاكه به ماڵی خه‌ڵكی دیكه‌وه بكات.
دوێنێ، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بۆ تاوتوێكردنی پرسی جۆلان كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی ره‌وشی نوێی جۆلان كرا، به تایبه‌تی پرسی به فه‌رمی ناسینی جۆلان وه‌ك خاكی ئیسرائیل له لایه‌ن ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكاوه.
جه‌عفه‌ری گوتیشی: "ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌نده به‌خشنده‌یه بۆ ئیسرائیل، با شتێك نه‌به‌خشێت، كه هی خۆی نییه. با دوو ویلایه‌تی خۆی بداته ئیسرائیل".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌و بڕیاره یه‌كلایه‌نه‌ی ئه‌مه‌ریكا، هیچ خه‌سڵه‌تێكی یاسایی و ئه‌خلاقی و سیاسی نییه و ناشێت ببێته سه‌رچاوه بۆ بڕیاردان له چاره‌نووسی گه‌لان".
ئه‌وه‌شی گوت: 14 ئه‌ندام له كۆی 15 ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، دژی ئه‌و بڕیاره‌ن و ته‌نیا ئه‌مه‌ریكا دژی سووریا ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌ركردووه.
سه‌رچاوه: سانا
ئ.ڕ