پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێكی دەستگیركرد كە كەوێنەی كچێكی بڵاوكردبۆوە
له رێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه هاووڵاتیان چه‌واشه ده‌كات
K24 - سلێمانی:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند، بنكەی پۆلیسی هەواری شاری سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، تۆمەتبارێكی دەستگیركرد كە هه‌ستاوه به بڵاوكردنەوەی وێنەكانی كچێك لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان.
پۆلیسی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا، روونیده‌كاته‌وه، دوای سكاڵای كچێك لە بنكەی پۆلیسی هەواری شار، لەدژی تۆمەتبارێك به‌ناوی (ع. ع. م) تۆماركرد، كە هەستاوە بە بڵاوكردنەوەی وێنەكانی بەشێوەیەكی ناشرین لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه، دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەر، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكرد و ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه، 28ی 3ی 2019 تۆمەتبار دەستگیركرا.
وه‌ك پۆلیسی سلێمانی باسیده‌كات، دەركەوتووه كە تۆمه‌تباره‌كه پێنج هه‌ژماری فەیسبووك و ئینستاگرامێك و چوار رەقەم مۆبایل و سێ نازناوی هەیە، كه بۆ چەواشەكردنی هاووڵاتیان بەكاریهێناون.
پۆلیس باس له‌وه‌ش ده‌كات، ئێستا تۆمەتباری ناوبراو، بەبڕیاری دادوەر و به گوێره‌ی ماددەی 2ی خراپ بەكارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن راگیراوە.
ئ. م