په‌رتووكی "فاکتەری کوردی لە رۆژھەڵاتی ناوەراست" بڵاوكرایه‌وه
ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی باس لە کێشەی کورد لە چوارچێوەی کێشەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ده‌كات
K24- مۆسكۆ:
ئەمرۆ ٢٨ی مارسی ٢٠١٩ په‌رتووكی "فاکتەری کوردی لە رۆژھەڵاتی ناوەراست" چاپ و بڵاوكرایه‌وه.
په‌رتووكه‌كه کۆمەلێك وتار لە سەر کوردناسی لە خۆدەگرێت، كۆی په‌رتووكه‌كه سەرەتای ھەنگاوێکی نوێیە بۆ کارکردن لە سەر کوردناسی و خۆ بەدوورگرتن لەگەرمکردنەوەی ووتارە کۆنەکانی سەردەمی سۆڤیەتی پێشوو.
ناوه‌ڕۆكی په‌رتووكه‌كه باس لە کێشەی کورد لە چوارچێوەی کێشەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ده‌كات، ئەم په‌رتووكه بەرھەمی ڕەنج وکارکردنی کۆمەڵەی لاوانی کوردناسییە لە رووسیای فیدراڵ، کە لە ھەوڵدایە بۆ کارکردن لە سەر کوردناسی و خۆ بەدوورگرتن لە سیاسەت.
په‌رتووكه‌كه كه به زمانی رووسی له‌چاپ دراوه، ئاماجی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه ھەوڵدانە بۆ ئاشناکردنی خوێنەری رووسی بە کێشەی کورد بەشێوەیه‌كی زانستی و ئەکادیمی.
ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی په‌رتوكی "فاکتەری کوردی لە رۆژھەڵاتی ناوەراست" بریتین له:
١- کورد لە سیاسەتی رووسیا.
٢- ڕۆڵی ژنانی کورد لەکۆمەلگەی کوردی.
٣- پێگەی پارتە کوردیەکان لە پرۆسەی سیاسی عێراق.
٤- تێڕوانینی جیاوازی پارتە کوردییەکانی عێراق بۆ پێگەی ھەرێمی کوردستان لە عێراق.
٥- دادپەروەری کۆمەڵایەتی و فه‌رمانڕه‌وایی کوردی لە کوردستانی سوریا.
٦- کاریگەری پرۆسەی ئاشتی لەسەر بەرەو پێشچوونی دۆسیەی کورد لە تورکیا.
ئەم په‌رتووكه بەرھەمی یەکەمین کۆنفرانسی زانستی کۆمەڵەی لاوانی کوردناسییە لە رووسیای فیدراڵ، كە کۆتایی مانگی ١٢ ی ساڵی ٢٠١٨ لە مۆسکۆ بەڕێوە چوو.
H.B

