پێشبینی به‌هیزترین باران و لافاو بۆ سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌كرێت
پارێزگای كه‌ركووك هۆشداری ده‌داته هاووڵاتیان
K24- كه‌ركووك:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی كه‌ركووك له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه كۆپییه‌كی ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه، ئاماژه به پێشبینییه‌كانی به هێزترین باران و درووستبوونی گه‌وره‌ترین لافاو بۆ سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌كات، به دیاریكراویش له رۆژانی 30 و 31ی ئه‌م مانگه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا كه ئاراسته‌ی ئیداره‌ی پارێزگا كراوه، هۆشداری دراوه، "به‌هۆی بارینی بارانێكی به‌خوڕ له هه‌ردوو رۆژی 30 و 31ی ئه‌م مانگه، كه ده‌كاته رۆژانی شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو، ئاستی ئاو له زێی بچووك به‌رز بێته‌وه و به‌و هۆیه‌وه لافاوی گه‌وره درووست بێت".
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه دراوه، "زۆرترین كاریگه‌ری ئه‌و لافاوه له سه‌ر سنووری پردێ و دوبز تا گه‌یشتنی ئه‌و زێیه به رووباری دیجله له قه‌زای بێجی ده‌بێت".
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باسی ئه‌وه كراوه، "به‌هۆی پڕبوونی به‌نداوی دووكان و سهڕڕێژبوونی ئاو له به‌نداوه‌كه، پێشبینی ده‌كرێت، به درێژایی مانگی نیسان مه‌ترسی روودانی لافاو به‌رده‌وام بێت، بۆیه داوا له ئیداره‌ی ئه‌و قه‌زا و ناحیانه ده‌كه‌ین، هاووڵاتیان له مه‌ترسییه‌كان ئاگادار بكه‌نه‌وه و ده‌ستبه‌جێ كه‌ناری زێی بچووك چۆڵ بكه‌ن".
H.B
