ئیسرائیل بە دەیان سەربازی ئێرانی لە سووریا کوشتووە
زیانە گیانییەکانی سوپای ئێران بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل ئاشکرا دەکرێت
K24 – ههولێر:
بەهۆی بۆردوومانی پێگەکانی ئێران له لایهن ئیسرائیلهوه لە سووریا،141 چەکداری ئێرانی لە ماوەی ساڵێکدا کوژراون.
روانگهی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشكرای کردووە: "بەهۆی بۆردوومانی پێگەکانی ئێران له لایهن ئیسرائیلهوه لە سووریا 141 چەکداری ئەو وڵاتە لە ماوەی ساڵێکدا کوژراون".
روونیشی كردووەتهوه، نزیكهی 32 ههزار چهكداری ئێرانی، لوبنانی، عێراقی و ئهفغانی له سووریا ههن.
بوونی هێزەکانی ئێران لە سووریا، ئیسرائیل و ئەمەریکای نیگەران کردووە، تارانیش دەڵێت، هێزەکانیان لەسەر داوای دیمەشق لە سووریان.
لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا، چەند جارێک ئیسرائیل لە رێگای فڕۆکە جەنگییەکانی، هێرشی کردووەتە سەر پێگە سەربازییەکانی ئێران لە سووریا و زیانی پێگەیاندوون، بەڵام ئێران رەتیدەکاتەوە سووریا جێبهێڵێت و لە چالاکییەکانی بەردەوامە.
H.J