مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ لە شاری هەولێر مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆدەبێتەوە

K24 – سلێمانی:

بڕیارە كاتژمێر 06:00ی ئێواره‌ی ئەمڕۆ هەینی 29/03/2019 مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە شاری هەولێر کۆببێتەوە.

سەرچاوەیەک لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی بە کوردستان24 راگەیاند: "ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان لە هەولێر کۆدەبێتەوە".

کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە کاتێکدایە، رۆژی 27/03/2019 شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی لەگەڵ بەرپرسانی یەکێتی کۆبوونەوە، بەڵام هیچ رێککەوتنێکی یەکلا کەرەوەیان رانەگەیاند.

دوێنێ پێنج شەممە، ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا گووتی "پارتی رەنگە ئیدی کاراکردنەوەی سەرۆکایەتی هەرێم و پێکهێنانی حکوومەت دوانەخا، بۆیە هیوادارن هەرچی زووترە لەگەڵ یەکێتی رێکبکەون".

H.J