پەرلەمان خوێندنەوەی یەكەم بۆ ھەمواری یاسای سەرۆكایەتی ھەرێم دەكات
ئەمڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه
K24 - ھەولێر
ئەمڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه و خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ هه‌مواری یاسای دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
به گوێره‌ی نووسراوی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه، ڤالا فه‌رید، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، بانگهێشتی سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاران ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی له كۆبوونه‌وه‌ی ژماره سێی ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م، له خولى هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌مى په‌رله‌مان، ئاماده بن. به گوێره‌ی نووسراوه‌كه، كۆبوونه‌وه‌كه كاتژمێر 3ی ئێواره‌ی ئەمڕۆ، ئه‌نجام ده‌درێت.
بە واژۆی 68 په‌رله‌مانتار پێشنیازی پڕۆژه‌یاسای ھەمواری سەرۆكایەتی ھەرێم خراوەتە به‌رده‌ستی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان كارا بكرێته‌وه و شێوازی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان تا په‌سه‌ندكردنی ده‌ستوور هه‌موار بكرێته‌وه و بخرێته به‌رنامه‌ی كاری په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت و په‌سه‌ند بكرێت.
ھ.م