حەلبووسی چارەسەکردنی دۆخی کەرکووک بە هەماهەنگی نێوان پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان دەبەستێتەوە
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە ئەمەریکا باس لە پەیوەندی نێوان هەولێر و بەغدا دەکات
K24 – هه‌ولێر:
محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، چارەسەرکردنی دۆخی کەرکووک بە پێکهێنانی هێزێک لە پێکهاتەکانی شارەکە و پاڵپشتی پێشمەرگە و هێزەکانی عێراق دەبەستێتەوە.
لە وەڵامی پرسیارێکی کوردستان24، حەلبووسی رایگەیاند: "ده‌بێ هه‌ماهه‌نگی نێوان ئێمه و هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌ركووك، پێویسته هێزێكی ناوخۆ لە پێكهاته جیاوازه‌كانی خه‌ڵكی شاره‌كه دۆسیه‌ی ئه‌منی بدرێته ده‌ست".
راشیگەیاند: "دەبێت له‌پاڵ ئه‌مه‌شدا، پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق پاڵپشتی شاره‌كه و ئه‌و هێزانه بكه‌ن".
حەلبووسی پەیوەندی نێوان هەولێر بەغدا بە باش دەزانیت و دەڵێت: "ئێستا كه‌ش و هه‌وای سیاسی نێوان هه‌رێم و به‌غدا زۆر له‌باره و ده‌بێ بیقۆزینه‌وه و هه‌نگاوی كرداریمان هه‌بێت".
چەند رۆژێکە حەلبووسی بە سەردانێک لە ئەمەریکایە و چەند دیدار و سیمینارێکی سیاسی ئەنجام داوە و داواشی لە واشنتن کردووە کە ماوەی سێ ساڵ بدەنە عێراق تاکو بتوانێت سەربەخۆ بێت و پشت بە ئێران بۆ کارەبا و وزە نەبەستێت.
H.J