كەشناسی: بارانی بە لێزمە دەست پێدەكاتەوە

كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

K24 - ھەولێر

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە، بەپێی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەوری تەواو دەبێت و باران بەشێوەی پچڕ پچڕ دەبارێت ھەندێك كات ھەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت بەتایبەتی لەكاتەكانی شەودا.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی یەكشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەوری تەواو دەبێت و لە زۆربەی كاتەكان باران دەبارێت، ھەندێك جار دابارینی باران بە لێزمە دەبێت و ھەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی
بڕی بارانبارین لە 24 كاتژمێری رابردوودا
بڕی بارانبارین لە 24 كاتژمێری رابردوودا