لە سۆران دوو كەس بە تۆمەتی ماددەی ھۆشبەر دەستگیر كران
پێشتر بە ھامەن تۆمەت دەستگیر كراون
K24 - سۆران
بنکەى نەهێشتنى ماددە هۆشبەرەکانى سۆران ئاشكرای كرد، دوو کەس لە سۆران بە بڕێک ماددەى هۆشبەرەوە دەستگیر كران.
لە راگەیەندراوێكدا بنکەى نەهێشتنى ماددە هۆشبەرەکانى سۆران رایگەیاند: "هێزەکانى بنکەى نەهێشتنى ماددە هۆشبەرەکانى سۆران دواى وەرگرتنى زانیارى و چاودێرى کردنیان توانیان 2 کەس کە یەکێکیان دانیشتووى سۆرانە بە بڕى 100 گرام ماددەى هۆشبەرى جۆرى هێرویین و بڕى 50 گرام ماددەى هۆشبەرى جۆرى شیشە دەستگیر بکەن".
لەو راگەیەندراوەدا ئاماژە بەوەشكراوە: "هەردوو تۆمەتبار ئالوودەى ماددەى هۆشبەر بوونە و پێشتر بەپێى ماددەى ( 14 مخدرات ) لە سەر بەکارهێنان و کڕین و فرۆشتنى ماددەى هۆشبەر دەستگیر کرابوون".
بنکەى نەهێشتنى ماددە هۆشبەرەکانى سۆران راشیگەیاندووە: "تۆمەتباران دانیان بەوە ناوە، ئەم بڕە ماددەیان لە شارۆچکەیەکى دەوروبەرى سۆران دەستکەوتووە و بە نیاز بوونە لە سۆران بڵاوى بکەنەوە".
ھ.م