فراكسیۆنی یەكگرتوو بەشداری لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان دەكات
پەرلەمانی كوردستان خوێندنەوەی یەكەم بۆ ھەموواری پڕۆژەیاسای سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان دەكات
K24 - ھەولێر
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای دەكات، وەك فراكسیۆنی یەكگرتوو بەشداری لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان دەكەن، كە لە كۆبوونەوەكەدا خوێندنەوەی یەكەم بۆ ھەموواری پڕۆژە یاسای سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان دەكرێت.
شێرکۆ جەودەت، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو بە كوردستان24ی راگەیاند: "وەك فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی بەشداری دانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەمان دەکەین".
ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی یەكەم بۆ ھەموواری پڕۆژەیاسای سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان دەكات.
ھ.م