زیدان: ئیسکۆ و ئاسینسیۆ و مارسیلۆ حەز دەکەن لە ریال مەدرید بمێننەوە
زیدان: کۆرتوا بەهۆی پێکانەوە بەشداریی یارییە سبەی ناکات
به‌ر له یارییه‌كه‌ی ریال مه‌درید به‌رامبه‌ر هوێسكا، زێنه‌دین زیدانی راهێنه‌ر پاڵپشتی له گاریس به‌یڵ ده‌كات و ده‌شڵێت ئیسكۆ و ئاسێنسیۆ و مارسێلۆ حه‌ز ده‌كه‌ن له یانه‌كه بمێننه‌وه، دووپاتیشیده‌كاته‌وه كۆرتوا به‌هۆی پێكانه‌وه یاریی ناكات، له هه‌مان كاتدا ستایشی پۆگبا ده‌كات و ده‌رگای یانه‌كه‌ی بۆ ئه‌و یاریزانه فڕه‌نسیه ده‌كاته‌وه.
زیدان لەبارەی یارییەکەی سبەی گوتی 'یاریی به‌رامبه‌ر هوێسكا بۆ ئێمه زۆر گرنگه، له ته‌واوی یارییه‌كانی داهاتوو پێویستمان به بردنه‌وه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له ته‌واوی ئه‌و 10 یارییه‌ی ماومانه خاڵه‌كان كۆ بكه‌ینه‌وه. ته‌نیا له‌نێو یانه‌كه نا، به‌ڵكو له مه‌درید دڵخۆشم و هه‌ست ده‌كه‌م له هه‌ر شوێنێكی مه‌درید له ماڵی خۆمم، هه‌موو جارێك به باشی پێشوازیم لێكراوه و خۆشه‌ویستیه‌كی زۆرم بۆ ته‌واوی مه‌درید بۆ دروست بووه'.
هەروەها زیزۆ لەبارەی چارەنووسی یاریزانەکانی گوتی 'ریال مه‌درید باشترین یانه‌ی جیهانه، مارسێلۆ و ئاسێنسیۆ و ئیسكۆ و هه‌موو ئه‌وانی دیكه ئاره‌زووی مانه‌وه ده‌كه‌ن، كه‌س ناتوانێت نكۆڵی له‌وه بكات كه گاریس به‌یڵ چی بۆ ریال مه‌درید كردووه، هه‌موو یاریزانێك به دۆخی خراپ تێپه‌ڕ ده‌بێت، كۆرتوا به‌هۆی ئازاره‌وه نه‌یتوانی به‌شداری راهێنانه‌كان بكات و به‌داخه‌وه له‌م یارییه به‌شداری ناكات، كه‌یلۆر ناڤاس ئاماده‌یه و بۆ ئه‌م یارییه سه‌ره‌كی ده‌بێت'
زیدان لەبارەی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان گوتی 'رافایل ڤاران لێره دڵخۆشه پێموانییه بیر له هیچ شتێك بكاته‌وه جگه له به‌رده‌وام بوون لێره بۆ ساڵانی داهاتوو، مباپێ ئێستا یاریزانی ئێمه نییه، باشتره قسه له‌سه‌ر یاریزانه‌كانی خۆمان بكه‌ین، بازاڕ نرخی یاریزانه‌كه دیاری ده‌كات نه‌وه‌كو ئێمه، ده‌ڵێن نرخی ئه‌م یاریزانه 250 ملیۆنه، پێموایه ئه‌م نرخه زێده‌ڕؤیی تێدایه'. هەراوەها زیزۆ لەبارەی پۆگباوە گوتی 'پۆگبا پێی گوتووم كه ریال مه‌دریدی خۆش ده‌وێت، ئه‌مه له‌به‌ر خاتری من نییه چونكه پێش ئه‌وه‌ی بێمه ئێره ئه‌و قسه‌ی بۆ كردووم، ئه‌گه‌ر بڕیاریدا مانچێسته‌ر یونایتد جێبهێڵێت بۆچی نا بابێته ئێره، ئه‌و یاریزانێكه نایابه و به‌باشی به‌رگری و هێرش ده‌كات، یه‌كێكه له اشترین ناوه‌ڕاستكاره‌كانی جیهان'.