هۆشدارییەکی توند لە سەرۆکایەتی شارەوانی دەربەندیخانهوە بۆ هاووڵاتیان
"به جددی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م هۆشدارییه بكه‌ن"
K24- هه‌ولێر:
سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی ده‌ربه‌ندیخان هۆشداری له‌باره‌ی پێشبینییه‌كان بۆ بارینی بڕێكی زۆری باران و ته‌زره ده‌داته هاووڵاتیان و داوای لێ ده‌كات به جددی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و هۆشدارییه بكه‌ن و
له راگه‌یه‌ندراوێكدا سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی ده‌ربه‌ندیخان دووپاتیكرده‌وه، "ئاگاداری هەموو لایەك دەکەینەوە جارێکی ديكه ناوچەکەمان دەکەوێتەوە ژێر پاڵەپەستۆیەکی نزمەوە و پێشبینی دەکرێت بڕێکی زۆر باران و تەرزە ببارێت، لەهەمان کاتدا هەورە بروسکە و بارانی بەلێزمە و بەخوڕی لەگەڵدایە، هۆشداری توند دەدەین کە بە جددی مامەڵە لەگەڵ ئەم هۆشدارییە بکرێت، چونکە بە پێی پێشبینیەکان ڕێژەی دابارین لە ڕێژەی دابارینی پێشوو زیاترە".
داواکارین بە هۆشیاریەوە شەقام و ڕێگا گشتی و ڕێگاکانی دەرەوەی شار بەکاربهێنن و، بەهیچ شێوەیەك ڕێگای گشتی سەر شاخی بەرانان بەکارنەهێنن و بە وریاییه‌وه مامەڵە لەگەڵ کەوتنە خوارەوە و خلیسکانی بەردی گەورە بکرێت.
شاره‌وانی ده‌ربه‌ندیخان داواشی له هاووڵاتیان كرد، له‌كاتی روودانی هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو په‌یوه‌ندی به‌م ژماره ته‌له‌فۆنانه‌وه بكه‌ن، كه تایبه‌ت به تیمه‌كانی فریاكه‌وتنی خێرا:
٩٢٩٨ ٩٤٦ ٠٧٧١
٤٠٤٦ ٥٤٥ ٠٧٧٢
H.B