دۆرتمۆند لوتكه‌ی بۆندزلیگای به بایرن میونشن چۆل كرد
پاكۆ ئالكاسێر دۆرتمۆندی بۆ پێشه‌نگی بۆندزلیگا گه‌ڕانده‌وه

له گه‌ڕی 27ـه‌می بۆندزلیگا، دۆرتمۆند به دوو گۆڵی بێوه‌ڵام شكستی به ڤۆڵفسبۆرگ هێنا و به‌سوود وه‌رگرتن له یه‌كسانبوونه‌كه‌ی ئه‌مرۆی بایرن میونشن بۆ پێشه‌نگی خوله‌كه گه‌ڕایه‌وه.
دۆرتمۆند له نێو یاریگه‌ی خۆی میوانداریی ڤۆڵفسبۆرگی كرد، یارییه‌كه به درێژایی 90 خولهك به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ لایه‌ك گۆڵ بكه‌ن به‌رده‌وامی هه‌بوو، به‌ڵام له خوله‌كی زیادكراوی یارییه‌كه، ئالكاسێر یاریزانی پێشووی بارسێلۆنا دوو گۆڵی له‌سه‌ریه‌كی تۆمار كرد و یانه‌كه‌ی به 63 خاڵ بۆ پێشه‌نگی بۆندزلیگا گه‌ڕانده‌وه.
پاكۆ ئالكاسێر ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له‌م وه‌رزه‌ی بۆندزلیگا گه‌یانده 16 گۆڵ به جیاوازی سێ گۆڵ له رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی دووره كه به 19 گۆڵ پێشه‌نگی گۆڵكارانی خوله‌كه‌ی گرتووه.
له یارییه‌كی دیكه‌دا، یانه‌ی فریبۆرگ میوانداریی بایرن میونشنی كرد، یارییه‌كه‌ش به یه‌كسانبوون به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات، هه‌ردوو گۆڵه‌كه‌ش له گێمی یه‌كه‌م تۆمار كران، تاكه گۆڵه‌كه‌ی یانه باڤارییه‌كه له لایه‌ن هێرشبه‌ری پۆڵه‌ندی لیڤاندۆڤسكی تۆمار كرا.
بایرن میونشن به‌م ئه‌نجامه پێشه‌نگی بۆندزلیگای له‌ده‌ستدا و به كۆكردنه‌وه‌ی 61 خاڵ بۆ ریزبه‌ندی دووه‌می خوله‌كه دابه‌زی.
.jpg)