ده‌وامی خوێندنگاكانی پارێزگای سلێمانی بۆ سبه‌ی كرایه پشوو
ئه‌گه‌ری درووستبوونی لافاو له ئارادایه
K24- سلێمانی:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان له سنووری ئه‌و پارێزگایه ئاگادار ده‌كاته‌وه، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه 31ی مارس ده‌وامی فه‌رمی خوێندنگاكان كرایه پشوو.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانیدا هاتووه، "بەپێی پێشبینیەکانی کەشناسی هەرێم بەتایبەتی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی سلێمانی، سبه‌ی شەپۆڵێکی بەهێزی باران بارین و لافاو پارێزگای سلێمانی دەگرێتەوە".
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، "له‌پێناو سەلامەتی گیانی قوتابیان و خوێندکارانمان، بڕیارماندا سبەی ڕۆژی یەکشەممە 31/3/2019 لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بکرێتە پشوو".
H.B