په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیانیش پشووی راگه‌یه‌ند
پێشبینی درووستبوونی لافاو ده‌كرێت
K24- گه‌رمیان:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندنی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان ئاگادار ده‌كاته‌وه، كه به‌هۆی پێشبینییه‌كانی كه‌ش و هه‌وا و ئه‌گه‌ری بارینی بارانێكی زۆر له سنووره‌كه‌یان، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه كرایه پشوو.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی كه‌لاردا هاتووه، به‌هۆی ناله‌باری که‌ش و هه‌وا، سبه‌ی رۆژی یه‌کشه‌ممه كه ده‌كاته 31ی ئه‌م مانگه، له سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌کانی خویندنی سنوری په‌روه‌رده‌که‌مان پشوو ده‌بیت.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، هه‌ر ئه‌مشه‌و به‌هۆی پێشبینییه‌كان بۆ بارینی بارانێكی به‌خوڕ و ئه‌گه‌ری درووستبوونی لافاو، هه‌ریه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ش بۆ سبه‌ی له سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندنی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانیان پشووی فه‌رمییان راگه‌یاند.
H.B